دوابڕیار له‌باره‌ی داخستنی پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 308‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م رێكاره‌كانیان بۆ داخستنی پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان ته‌واوكردووه‌ و چاوه‌ڕێی بڕیاری وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن تاوه‌كو 180 پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كه‌ی هه‌رێم دابخرێت.  


ساڵی رابوردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی بۆ یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی کەرتی وزە و سامانی سروشتی لە ھەرێمی كوردستان پێکھێنا كه‌ كاری به‌شێكی لیژنه‌كه‌ داخستنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ داخستنی پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ته‌واوكردووه‌ و ته‌نیا ماوه‌ بڕیاری یه‌كجاره‌كی داخستنی ئه‌و پاڵاوگانه‌ بدات.

لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهاتووه‌ له‌ سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و قایمقامی ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم، له‌و ماوه‌یه‌ی كاریان كردووه‌ سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان پۆلێن كراون، به‌بڕیاری لیژنه‌كه‌ ته‌نیا 28 پاڵاوگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ 20یان له‌ هه‌ولێر و چوار له‌ دهۆك و چواری تریش له‌ سلێمانی ده‌بێت، قایمقامی هه‌ولێر وایوت. 

له‌ هه‌رێمی كوردستان دوو سه‌د پاڵاوگه‌ هه‌ن، به‌پێی بڕیاری لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ 180 له‌و پاڵاوگانه‌ نایاسایین و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر 180 پاڵاوگه‌كه‌ داده‌خرێن. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure