له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌گری

هەواڵ / کوردستان :: 29/11/2019‌ :: 5684‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

رۆژی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند پاش گوێگرتن له‌ وتاری هه‌ینیی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا ئاماده‌یه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی په‌رله‌مان بكات.


له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، خانمه‌ بێژه‌رێكی عێراقی له‌ كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ ده‌كه‌وێته‌ گریان.

ئه‌و ڤیدیۆیه‌ به‌خێرایی له‌ ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و خانمه‌ هۆكاری گریانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌م هه‌سته‌ی وه‌كو هاوسۆزیی بۆ كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابوردووی عێراق ده‌ربڕیوه‌ له‌كاتێكدا به‌شێكی تر ده‌ڵێن هاوسۆزییه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ دواجار له‌ژێر گوشاری خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure