دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 30602‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌بێ كێشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دابەشكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیش له‌ 8ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
 

(ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2019) سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و له‌ مانگه‌كانی ئایینده‌شدا  مووچه‌ وه‌ك خۆی دابه‌شده‌كرێت و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سەر دابه‌شكردنی پرۆسه‌كه‌دا نییه‌. 

وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشووه‌كانی رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی رۆژانی 6 و 7ی مانگی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كه‌وێته‌ رۆژی 8ی مانگ و كه‌ به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایكرد: هه‌واڵی خۆش له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و شاندی هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌ و ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ به‌غدا ده‌مێننه‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی بووجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌نگاوی باش نراوه‌و له‌ رێككه‌وتنی ته‌واو نزیك بۆته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش بێت له‌ ساڵی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ مسۆگه‌ر كراوه‌و هه‌واڵی خۆش بۆ فه‌مانبه‌ران له‌ ئارادایه‌.  

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure