بۆچی چاویلكەی پێشكەوتوو لە روی تەكنەلۆجیەوە دەكرێتە چاوی مانگاكان

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 392‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لە كێڵگەیەكی دەرەوەی مۆسكۆی پایتەختی روسیا چاویلكەی پێشكەوتووی تەكنەلۆژی دەكرێتە چاوی مانگاكانەوە و بەرپرسان پێیان وایە ئەو تەكنەلۆژیایە دەبێتە هۆی زیادبوون و باشتربوونی جۆر شیرەكە.


وەزارەتی كشتوكاڵی روسیا راپۆرتێكی لەسەر ئەم تاقیكردنەوەیە بڵاوكردەوە و هەروەها چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت مانگاكان ئەو جۆرە چاویلكەیەیان لەچاو كردووە.

وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە  تەئكید دەكاتەوە كە توێژینەوەی لەو بارەیەوە ئەنجام داوە و دەڵێت ژینگەی دەوروبەری مانگاكان كاریگەری گەورەی لەسەر بڕ و جۆری شیرەكەی هەیە ئەمەش وای لە بەخێوكەرانی ئاژەڵ و ئەو كەسانە كردووە كە كار لە تەكنەلۆژیا دەكەن بە هاوكاری پزیشكە ڤەیتەرنەرەكان و راوێژكار و تایبەتمەند و پسپۆری بەرهەم هێنانی شیرەمەنی  ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدەن.

دوای لەچاو كردنی  چاویلكەكە  مانگاكان وێنە و ڤیدیۆی كێڵگەكانی هاوین دەبینن كە پڕە لە سەوزە و كژ و گیا و ئاو و روبەرێكی زۆری سەوزای و وەك ئەوە وایە ژیانێكی  نمونەی بێت بۆ مانگاكان.

 سی ئێن ئێن  بڵاویكردۆتەوە ئەو تاقیكردنەوەیە هەتا ئێستا بەردەوامە بەڵام جارێ دەرنەكەوتووە ئایا كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبونی رێژەی بەرهەم هێنانی شیر یاخود نا.

بەڵام ئەنجامە دەسپێكیەكان ئاشكرای دەكەن دڵە راوكێی لەناو مانگاكان كەمی كردووە.

هەندێك لەو كەسانەی خاوەن كێڵگەن و ئەو ئاژەڵانە بەخێو دەكەن دەڵێت تاقیكردنەوەیەكی بەسودە و وا لە مانگا دەكات زیاتر دڵخۆش بێت ئەمەش وای لێ دەكات تەندروستی باشتر بێت و بەرهەم هێنانی شیری زۆرتر بێت. 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure