دواڕۆژ
خوێندنگەیەكی ژاپۆن دەستی بە بەرنامەیەكی تاقیكردنەوە كردووە كە رێگە بە خوێندكاران دەدات كە نەخۆشن رۆبۆت بنێرنە خوێندنگە و ئەو بەرنامەیە لەخوێندنگەیەكی تایبەتی تۆمبی هایش لە كاساما كە شارێكە دەكەوێتە دوری 60 میل لە تۆكیۆی پایتەختەوە پەیڕەو دەكرێت.
نمونەی ئەو رۆبۆتە پێی دەوترێت ئۆری هایم و لە رێگەی ئۆری لابۆرەتیۆرەوە بەرەو پێش براوە.
ئەو رۆبۆتە بچوكە كە قەبارەكەی هێندەی پەیكەرێكی بچوكە بەشێوەیەك دروستكراوە كە لەسەر مێز دادەنرێت و دوو دەستی هەیە و كامێرایەك لەسەریدا جێگیر كراوە و دەتوانێت بەكاریان بهێنێت لەرێگەی شاشەیەكەوە كە بە دەست لێدان كار دەكات.
لە 31 ئۆكتۆبەرەوە خوێندكارە نەخۆشەكان لەوخوێندنگەیە تۆمبی هایش بەكار دەهێنن و لەبری ئەوان دادەنیشێت و دەتوانێت راستەوخۆ وانەكانی لەرێگەی ئەو كامێرایەی لەسەریدا جێگیر كراوە ببینیت.
هەروەها خوێندكارەكان دەتوانن لەرێگەی هیتفۆنێكەوە قسە بكەن و دەتوانن كۆنترۆڵی سەری رۆبۆتەكان بكەن و بیسوڕێنەوە بۆ ئەوەی شوێنەكانی تری ناو پۆلەكە ببینن هەروەها دەتوانن هێما بكەن و چەپڵەش لێ بدات.
ک. س