ئه‌مريكا له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 28/11/2019‌ :: 85‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى تشرينى دووه‌مى 2019 له‌باره‌ى بارودۆخى عێراق و داخستنى نووسینگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێك و ترساندنى رۆژنامه‌نووسان به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.


له‌ به‌ياننامه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مريكادا هاتووه‌: باڵیۆزخانه‌ى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا ئه‌و رێوشوێنانه‌ ئيدانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئازادى راگه‌ياندن ده‌كه‌ن له‌ عێراق، به‌تايبه‌تى دوايين بڕيارى ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق (CMC) تايبه‌ت بە مۆڵه‌تى كاركردنى نۆ كه‌ناڵى ئاسمانى و هۆشداریدان به‌وانى تر كه‌ رووبه‌ڕووى هه‌مان چاره‌نووس ده‌بنه‌وه‌.

جه‌ختيش ده‌كاته‌وه‌: دوايين بڕيارى ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق به‌ داخستنى باره‌گاى كه‌ناڵى ئاسمانى ديجله‌ له‌ به‌غدا له‌ رۆژى 26ى تشرينى دووه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقيدا ناگونجێت بۆ پاراستنى مافى ئازادى راده‌ربڕين و پاراستنى رۆژنامه‌نووسان و قبوڵكردنى راى جياواز، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين دسته‌كه‌ له‌ بڕياره‌كه‌ى پاشگه‌زببێته‌وه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure