هاتوچۆى هه‌رێم بڕیارێكى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرییه‌وه‌ ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 28/11/2019‌ :: 2014‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڕیارێكى ده‌ركرد.

به‌پێى نووسراوێكى هاتوچۆى هه‌رێم كه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان  نێردراوه‌: له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بۆ هه‌ر ساڵێك بڕى 30 هه‌زار دینار وه‌ك پێبژاردن (غه‌رامه‌) له‌ شۆفێر وه‌رده‌گیرێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: بۆ نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى، بڕى 40 هه‌زار دینار وه‌ك رسومات له‌ شۆفێر وه‌رده‌گیرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure