سێهه‌مین پێشانگاى به‌ربوومه‌ خۆماڵیه‌كان له‌ گه‌رمیان كرایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 27/11/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ دروشمى (خاك و ئاومان ده‌كه‌ینه‌ سه‌رچاوه‌ى ئابووریمان) سێهه‌مین پێشانگاى كشتوكاڵى بۆ به‌روومه‌ خۆماڵییه‌كان بۆ 80 جوتیارى گه‌رمیان كرایه‌وه‌ و وه‌زیرى كشتوكاڵیش به‌ڵێنى پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵى و ته‌واوكردنى پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانیدا. 


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌ كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و به‌رپرسانى حكوومى و هاووڵاتیان و جوتیاران، سێهه‌مین پێشانگاى كشتوكاڵى بۆ به‌روبوومه‌ ناوخۆییه‌كان بۆ 80 جوتیارى سنووره‌كه‌ كرایه‌وه‌ و تیایدا ده‌یان به‌رهه‌مى میوه‌ و سه‌وزه‌ و خواردنى جۆراوجۆرى دیكه‌ نمایشكران. 

بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: مه‌به‌ستیان له‌م پێشانگایانه‌ پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌رهه‌مى جوتیارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بگه‌یه‌ندرێته‌ ئاستێك ئیتر ته‌نها پشت به‌ به‌رهه‌مى خۆماڵى ببه‌ستین. 

وتیشى: "گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى گرنگى كشتوكاڵییه‌ له‌ هه‌رێمى  كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات پڕۆژه‌ى كشتوكاڵى و پلان و كارى تۆكمه‌ى هه‌بێت بۆ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر كشتوكاڵ زیاتر گرنگى پێبده‌ن". 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure