هێڵى ئینته‌رنێت بۆ مۆبایل له‌ تاران و چه‌ند شارێكى تر گه‌ڕایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/11/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

هێڵى ئینته‌رنێت بۆ مۆبایل له‌ تاران و چه‌ند شارێكى ترى ئێران گه‌ڕایه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ى له‌ رابوردوودا به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ راگیرابوو.


به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى فارس، ئه‌و شارانه‌ى به‌شێوه‌ى پله‌به‌ند ئینته‌رنێتیان بۆ مۆبایل بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ پارێزگاكانى (قوم، هرمزكان، ئازربایجان، بوشه‌هر و تاران).

سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئینته‌رنێتى ماڵان له‌و وڵاته‌ گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ڵام ئینته‌رنێتى مۆبایل به‌ سنوردارى مابوه‌وه‌.

خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئێران كه‌ له‌ (رۆژی هه‌ینی 15ى تشرینى دووه‌م) به‌هۆی گرانكردنی نرخی بانزین ده‌ستیپێكرد تا پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابوردوو درێژه‌ى كێشا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س بوونه‌ قوربانى و ژماره‌یه‌كشیان لێده‌ستگیركرا.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure