حیزبەکەی ئەردۆغان لەماوەی 19 مانگدا 900 هەزار ئەندامى له‌ده‌ستداوه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/11/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایده‌كات پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارى توركیا لەماوەی پاش دەنگدانەکان و ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی ئیستەنبوڵ نزیکەی 60 هەزار ئەندامی لێ کشاوەتەوە.


بەپێی چەند ژمارەیەکی فەڕمی لە نێوان مانگەکانی ئەیلول بۆ تشرینی یەکەم ژمارەی ئەندامەکانی پارتی داد و گەشەپێدان لە 9.7 ملیۆنەوە بۆ 9.1 ملیۆن دابەزی، هەروەها لە مانگی مارس-ی ساڵی پێشووەوە زیاتر لە 900 هەزار ئەندامبوونیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمە جگە لەوەی لەماوەی پێشوودا چەندین بەرپرسی گەورەی حیزبەکە دەستیان لەکارکێشایەوە لە دیارترینیان ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی حکومەتی پێشوو و عەلی باباجان جێگری سەرۆکی حکومەتی پێشوو، كه‌ وابڕیارە بەیەکەوە حیزبێکی نوێ دامەزرێنن و لە هەڵبژاردنەکانی ماوەی داهاتوو بەشداری بکەن.

سایتی (ئەحوال)ی تورکی ئاماژەی بەوەداوه‌: کەمبوونەوەی ژمارەی ئەندامەکانی پارتی داد و گەشەپێدان دەگەڕێتەوە بۆ رازینەبوونی ئەندامەکان بە سیاسەتی حیزبەکە بەتایبەتی لەماوەی پێشوودا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure