بزنسمانێكی گەورەی ئەمریكی دەبێتە ركابەری ترامپ

هەواڵ / جیهان :: 25/11/2019‌ :: 309‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ


ملیاردێر و سەرۆكی پێشووی شارەوانی نیویۆرک یەکێک لە هەرە پیاوە دەوڵەمەندەکانی جیهان بە فەرمی وەك نوێنەری دیموکراتەکان پاڵاوتنی خۆی راگەیاند بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

مایکڵ بلوومبەرگ، تەمەن 77 ساڵان کە پێشتر کۆماریی بوو، ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، بۆ شكستپێهێنانی ترامپ ئەو هەنگاوەی ناوە، بلومبەرگ نوسیویەتی "پێشبڕکێکەی من بوژانەوەی ئەمریکایە."

دەشڵێت: "ئێمە توانای چوار ساڵی تری كارە نەشیاوەكانی ترامپمان نییە" ئەو بۆتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر وڵات و بەهاکانمان".

ئەم هەڵوێستەی بلومبەرگ تەنها 10 هەفتە بەر لە هەڵبژاردنی دیموکراتەکان دێت، بلومبەرگ میانەڕەوێکە کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ واڵ ستریت هەیە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت گرفتی بەدەستهێنانی دەنگی چینی لیبراڵی ناو پارتەکەی هەبێت. ئەو لە ساڵی ڕابوردوو بوو بە دیموکرات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure