هۆشداریی ده‌درێته‌ دانیشتوانى گه‌رمیان

هەواڵ / کوردستان :: 24/11/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌هۆى كاركرن له‌ پرۆژه‌یه‌كى ئاودا، به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌‌وه‌ ئاوى رووبارى سیروان زۆر كه‌مده‌بێته‌وه‌ و هۆشداریى ده‌درێته‌ دانیشتوانى گه‌رمیان.


ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ پرۆژه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان كارى چاكسازیى ده‌كرێت، داوامان كردووه‌ رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا ناتوانین كارى تیادا بكه‌ین". 

وتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ كاتژمێر 6ى بەیانی (دووشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م) رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌كه‌ زۆر كه‌مده‌كرێته‌وه،‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ئاستى ئاوى رووبارى سیروان له‌ 85 مه‌تره‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى 25 مه‌تر. گلدانه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 15 كاتژمێر ده‌بێت و دواتر بارودۆخه‌كه‌ ئاسایى ده‌بێته‌وه‌".

ره‌حمان خانى ده‌ڵێت: "هۆشداریمان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كه‌لار و گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پرۆژه‌كانى ئاو و ئاوى ماڵان".

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure