پەروەردەی سلێمانی هۆشداریی دەداتە ناوەندەکانی خوێندن

هەواڵ / کوردستان :: 24/11/2019‌ :: 1949‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پەروەردەی سلێمانی هۆشداریی دەداتە قوتابخانە و خوێندنگەکان: "کە بۆ پرۆژەی بونیادنانی تواناکان، هیچ ناوەندێکی خوێندن بێ رەزامەندیی پەروەردە، بۆیان نییە خول بکەنەوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە نووسراوێکدا کە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و کۆپییه‌كی دەست دواڕۆژ کەوتووە، کردنەوەی خول و سیمینار بۆ پرۆژەی بونیادنانی تواناکان، بێ رەزامەندیی پەروەردە، رەتدەکاتەوە.

لەنووسراوەکەی پەروەردەدا هاتووە: "دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی بونیادنانی تواناکان لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراو و کەسایەتییەکان، دیاردەیەک دروستبووە بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی رێگە نادرێت بەسازدانی کۆڕ و سیمینار و خول بۆ کەسانێک و گروپێک کە بنەمای پەروەردەییان نییە. بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، رێگەپێدراو نییە خول و سیمینار لە قوتابخانەکان سازبکرێت، هەر قوتابخانە و خوێندنگەیەک پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

پ: ل. م 
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure