داواده‌كرێت تویته‌ر و ئینستاگرام-ى خامنه‌یی و رۆحانی رابگیرێن

هەواڵ / جیهان :: 24/11/2019‌ :: 304‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، داوا له‌ هه‌ردوو كۆمپانیاى تویته‌ر و ئینستاگرام ده‌كات، ئه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌یه‌توڵـڵا خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دابخه‌ن.


ئه‌م داوایه‌ی برایان هوك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی ئینته‌رنێت له‌ ئێران و نه‌گێڕانه‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 9 رۆژ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى ئێران-دا. 

هاوكات نانسی بیلۆسی، سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا و  له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوژرانی زیاتر له‌ 115 خۆپیشانده‌ر و راگرتنی ئینته‌رنێت، ده‌ڵێت: "كوژرانی زیاتر له‌ 115 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران، مه‌ترسییه‌كی جیدییه‌ و گشت ئێرانییه‌كان ده‌بێت بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ سزا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و ده‌بێت له‌زووترین كاتدا ئێران ئینته‌رنێت بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌".

پ: ل. م 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure