"سعودیه‌ راهێنان به‌ داعش ده‌كات"

هەواڵ / جیهان :: 24/11/2019‌ :: 485‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئاژانسی بۆرنای ئێرانی له‌ راپۆرتێكدا و له‌ زاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی (حكومه‌تی رزگاریی یه‌مه‌ن) له‌ سه‌نعا بڵاویكرده‌وه‌: "سعودیه‌، له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ باشووری یه‌مه‌ن داگیریكردووه‌ و له‌ئێستادا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و كونتڕۆڵی ئه‌ودان، راهێنان به‌ هێزه‌كانی داعش و قاعیده‌ ده‌كات".


هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌: "75 ئه‌ندامی بیانیی قاعیده‌ و داعش، چوونه‌ته‌ ناو چه‌ندین ناوچه‌ی  هه‌ردوو پارێزگای شبوه‌ و ئه‌بین، حكومه‌تى ریاز-یش له‌وێ  مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كات و دژ به‌ نه‌یاره‌كانی خۆی به‌كاریاندێنێت".

پ: ل. م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure