نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەند ناوچەیەک داخران

هەواڵ / کوردستان :: 24/11/2019‌ :: 743‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

لەبەرامبەر وەڵام نەدانەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەکێشەی دەرماڵەی جوگرافیای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە سەیدسادق و شارەزوور مانگرتنی درێژخایەنیان ڕاگەیاند و چەند نەخۆشخانەیەكی فریاکەوتنیش داخران.

مەڵبەند ئەحمەد، نوێنەری پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ناڕازی سنوری سەیدسادق و شارەزوور بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوو گردبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی جوگرافی و هەروەها دامەزراندنی کارمەندە خۆبەخشەکانمانکرد، مۆڵەتێکمان دایە لایەنە پەیەوەندیدارەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەو ماوەیەی دیاریمانکردبوو لایەنە پەیوەندیدارەکان نەهاتن بەدەم داواکارییەکانمانەوە، بۆیە ئەمڕۆ بەناچاری مانگرتنی درێژخایەنمان ڕاگەیاند تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن.
 
بەهۆی مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ناوچەکە، لەئێستادا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان پێشوازی لەهیچ نەخۆشێک ناکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە