ئۆتۆمبێلێكی سەربازی روسیا چوار كەس دەكاتە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 23/11/2019‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبلێك و پانزەرێكی سه‌ربازی پۆلیسی فیدراڵی روسیا له‌ منبج، سێ ژن گیانیان له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو .

 
له‌زگین ئیبراهیم، رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابوردوو‌ له‌ منبج، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی روسیا و سوپای سوریا هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌".

وتیشی: "به‌هۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی پۆلیسی فیدراڵی روس له‌ جۆری پانزەر، له‌ناو منبج خۆی به‌ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی مه‌ده‌نیدا دەكێشێت و جیا له‌ زیانه‌ مادییه‌كان زیانی گیانیشی لێكه‌وته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "لەسه‌ر شەقامی سه‌ره‌كی له‌ناو مبنج كاتێك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیێك دێته‌ سه‌ر جاده‌، ئه‌و پانزه‌ره‌ی پۆلیسی فیدراڵی روسیا لێیدهدات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ دەكات بە دوو پارچەوە".

به‌وته‌ی له‌زگین، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ سێ له‌ سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا كه‌ هه‌ر سێكیان ژنبوون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure