بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا

هەواڵ / کوردستان :: 23/11/2019‌ :: 2460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف


پاش ئەوەی شەوی رابوردوو لەناوەندی قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا، لایەنە ئەمنییەکانیش رایدەگەیەنن "بکوژەکەی دەستگیرکراوە".

لەڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( شەممە ۲۳ی تشرینی دووەم) وێنەیەکیان بۆ دواڕۆژ ناردووە، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت "دوای ئەوەی شەوی رابوردوو کاتژمێر ۷:۳۰ لەبازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی (هەڵوێست حسامەدین) بەچەقۆ كوژرا، لەئێستادا بکوژی ئەو گەنجە بەناوی ( ک.س.ع) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرە و بەند کراوە".

لەماوەی هەفتەیەکدا دوو گەنجی قەزای چەمچەماڵ بەچەقۆ کوژراون و هێزە ئەمنییەکانیش رایدەگەیەنن کە بەتۆمەتی کوشتنیان دوو کەس دەستگیر کراون.
دوێنێ شەو هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، له‌ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێک به‌چه‌قۆ کوژرا.


ئه‌م رووداوه‌ش‌ له‌کاتێکدایه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی رابوردوو گه‌نجێکی دیکه‌ی قه‌زاکه‌ به‌چه‌قۆ کوژرا.
   ‌                                



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure