دابەشکردنی نەوت بۆ ناوشار دواکەوتووە

هەواڵ / ئابوری :: 23/11/2019‌ :: 2100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

تاوەکو ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵانی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەپێی پارێزگاکانیش بڕی 288 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و 72 هەزار لیتر بۆ هەڵەبجە، 216 هەزار لیتر بۆ هەولێر، 108 هەزار لیتریش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 400 ملیۆن لیتر نەوتە بەجۆرێک تەنیا بۆ پارێزگای هەولێر 100 ملیۆن لیتر، بۆ دهۆک و سلێمانی زیاتر لە 260 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: دەستکراوە بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە بەغدا ناردوویەتی کە بەهۆی ساردی ناوچە شاخاوییەکان سەرەتا لەوێ دەستپێکراوە، بەڵام ئەو بڕە بەش ناکات، چونکە هەولێر بەتەنیا پێویستی بە 100 ملیۆن لیتر نەوتە.

راشیگەیاند: "ئێمە چاوەڕوانی بەغدا دەکەین تاوەکو بەشی پێویست نەوتمان بۆ بنێرێت هەر کاتێک بەغدا بڕی نەوتی پێویست بنێرێت ئێمەش دابەشی دەکەین".

بەهۆی نەناردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن بەغدا دابەشکردنی نەوت بۆ ناوشار دواکەوتووە، هاووڵاتیان ترسیان لەوەیە کە دابەشنەکرێت بەوهۆیەوە بازاڕی نەوتفرۆشان گەرمبووە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure