زانیاری نوێ لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتوو

هەواڵ / کوردستان :: 23/11/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکگرتوو تاوتوێی دیاریکردنی رۆژێک بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە کرا.  

بەپێی پێشنیارەکانی ناو کۆبونەوەکە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشنیاری کردووە لەنێوان رۆژانی  25ی 12ی ئەمساڵ تا 1ی کانونی دووەمی 2020 رۆژێک دیاری بکرێت بۆ کۆنگرە.

(ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2019) ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە، سەرچاوەیەک لە ناو کۆبوونەوەکە بە دواڕۆژی راگەیاند: تا 15ی 1ی 2020 دەرفەتە بۆ یەکگرتوو رۆژێک دیاری بکات بۆ بەستنی کۆنگرە، بەڵام پێویستە سەرکردایەتی یەکگرتوو دواجار بڕیاری ئەوە بدات کە کەی کۆنگرە بکرێت.

وتیشی: "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یاسای حیزبەکان دوا دەرفەت کە بە یەکگرتوویان داوە کۆنگرە ببەستێ ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داهاتووە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکگرتوو دوابڕیار لەسەر بەستنی رۆژی  کۆنگرە بدات".

جگە لەدیاریکردنی رۆژی کۆنگرە، یەکگرتوو لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا رەشنووسی نوێی پەیڕەوی ناوخۆ و دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان تاوتوێ دەکات کە تائێستاش کۆبونەوە بەردەوامە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure