پەرلەمان لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرێك دەكات

هەواڵ / عێراق :: 23/11/2019‌ :: 484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2019 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات.
‏‫

حەسەن ئالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: "کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت، یەکێکیان خوێندنەوەی راپۆرتی یەکەمی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوورە".

وتیشی: "راپۆرتەکە بەو پێیەی یەکەمین راپۆرتە، پێ ناچێت شتی گرنگ لەخۆبگرێت، تەنیا شتی سەرەتایی و گشتین".

ئاشکراشیکرد: بڕگەیەکی تری دانیشتنەکەی پەرلەمان لێپرسینەوەی وەزیری پیشەسازی و کانزاکانە.

جەختیشیکردەوە: ئەگەر وەزیر ئامادەش نەبێت، پەرلەمان بە بێ بوونی خۆشی لێپرسینەوەکە دەکات.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure