داوایەک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 23/11/2019‌ :: 498‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەڵێندەرانی سلێمانی داوایەک ئاراستەی پارێزگار دەكه‌ن و تیایدا داواده‌كه‌ن پارەی گەشەپێدانی پڕۆژەکانیان بۆ خەرج بکات.

میران کامل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانى كوردستان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  23ى تشرینى دووه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەپێی رێنمایی تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی پارەی گەشەپێدان، کە بەنوسراوی ژمارە (34002) كه‌ له‌ رۆژى 14ى ئه‌م مانگه‌ ئاراستەی پارێزگای سلێمانی کراوە و واژۆی وەزیری پلاندانانی لەسەرە بڕی سێ ملیار و 930 ملیۆن دینار دیاریکراوە کە دابەشبکرێت بەسەر پڕۆژە بەردەوامەکانی گەشەپێدانی پارێزگای سلێمانی.

وتیشى: داوامانكردوه‌ پارێزگای سلێمانی بەزوترین کات بەپێی رێنماییەکە پڕۆژەکان پۆڵێن بکات و بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارەی بەڵیندەران بدات.

دەقی بڕیارەکە:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure