گه‌نجێک به‌ چه‌قۆ کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، له‌ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێک به‌چه‌قۆ کوژرا.


سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی که‌ پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبکرێته‌وه‌ ئێواره‌ى (هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌ناو بازاڕی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێک به‌ چه‌قۆ کوژرا".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند "گه‌نجه‌که‌ ناوی (هـه‌ڵوێست عیسامه‌دین)ـه‌و ته‌رمه‌که‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌وه‌و بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌که‌ کردووه‌ته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستپێکردووه‌".

ئه‌م رووداوه‌ش‌ له‌کاتێکدایه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردووش گه‌نجێکی دیکه‌ی قه‌زاکه‌ به‌چه‌قۆ کوژرا. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure