UN: به‌هۆی هێرشی توركیاوه‌ زیاتر له‌ 75 هه‌زار كه‌س له‌ رۆژئاوا ئاواره‌بوون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 307‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نوسینگەی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  له‌ راپۆرتێكدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 75 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.


له‌ راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا كه‌ جه‌ختی كردووه‌ته‌ له‌سه‌ر 19 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می 2019، ده‌ڵێت " 75  هەزار و 438 کەس ئاوارە بوون كه‌ 31 هەزار و 680یان منداڵن و 18هەزار و 860یان ژنن.
 
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ زیاتر لە 15 هەزار و 750 کەس ئاواره‌ى هەرێمی کوردستان بوون كه‌ 34%ی ئه‌و كه‌سانه‌ خەڵکی قامیشلۆ و 33%یان خەڵکی سەرێ کانین. 

راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاواره‌كانی به‌پێی شاره‌كانی رۆژئاوا جیاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌پارێزگای حه‌سه‌كه‌ 48 هەزار و 884 کەس ئاواره‌بوون، له‌پارێزگای ره‌ققه‌ 19 هەزار و 471 کەس، له‌ پارێزگای حه‌له‌ب حه‌وت هەزار و 83 کەس ئاواره‌بوون كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 117 هەزار و 132 کەس گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان كه‌ ئێستا لەژێر دەسەڵاتی تورکیادایه‌.
 
راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌ شەڕ لە نزیک رێگەی ئێم فۆر و ته‌لتەمر بەردەوامی هه‌یه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵك ئاواره‌ ده‌بن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure