ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كانی به‌غدا گه‌یشته‌ 75 كه‌س

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 522‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سایتی دجله‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری به‌غدا، 5 كه‌س كوژران و 70ی دیكه‌ برینداربوون.


ئه‌و سایته‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌ گولـله‌و بۆمبی فرمێسكڕێژ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

له‌ 25ی مانگی رابوردووه‌وه‌، له‌ به‌غدا و نۆ پارێزگای دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی.

كوژرانی ئه‌و دوو خۆپیشانده‌ره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق رشتنی خوێنی عێراقییه‌كانی حه‌رام كرد.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure