ترامپ ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ى دەستپێله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

هۆجان جیدڵی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه‌ پێیوایه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ پاك و مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌تره‌و به‌پێی ده‌ستور كار ده‌كات.

وته‌بێژی كۆشكی سپی وتیشی "پێموایه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌ی ترامپدا چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئاماده‌ ده‌بن، له‌وانه‌ جۆبایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ئاده‌م شیف و هنته‌ر بایدن".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure