حكومه‌ت مووچه‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌بڕێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 12030‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بریاریدا ئه‌نجومه‌نى قه‌زاكان له‌كاربخات، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین ده‌ڵێت "له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بڕیوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وان ده‌وام ده‌كه‌ن". 


سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ هه‌موو 17ى مانگێك مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌ و بڕاوه‌. 

وتیشى "بڕینى مووچه‌كه‌یان له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت نزیكه‌ى 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بریاریدا كارى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م قه‌زاكان له‌كاربخات". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ دواى ئه‌و بڕیاره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین ته‌نها كارى سووك وه‌كو پشتگیرى نیشته‌جێبوون و چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كى دیكه‌یان به‌ رێخستووه‌و كاری پرۆژه‌و كاره‌كانى دیكه‌یان ڕاگرتووه‌. 

سه‌میر محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، له‌ كاتێكدا ئه‌و بریاره‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كان دراوه‌، به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ مووچه‌و چاره‌نووسى ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانبه‌ره‌كانى چی لێدێت، له‌ كاتێكدا فه‌رمانگه‌كه‌یان زیاتر له‌ 40 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانبه‌رى هه‌یه‌. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure