زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 954‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: سوپاكه‌یان زانیاری باوه‌ڕپێكراویان نییه‌ له‌باره‌ى كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ سووریا.


ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌ ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاندووه‌: سوپاكه‌مان هیچ زانیاریه‌یكی راستیی و باوه‌ڕپێكراویان نییه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی ئایا راسته‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه‌ یان نا.

له‌باره‌ى چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، وتی "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوی داعش كه‌ له‌ سووریا هه‌ڵاتوون، له‌ توانایاندایه‌ چالاكی ئه‌نجام بده‌ن".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure