له‌ یەمەن ساڵانه‌ 100 هه‌زار منداڵ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری ته‌ندروستی یه‌مه‌ن ئاشكرای كرد ساڵانه‌ 100 هەزار منداڵ به‌هۆی گه‌مارۆ و شه‌ڕ و نه‌خۆشی و بێ خۆراكیی و بێ ده‌رمانییه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.


دكتۆر ته‌ها مته‌وه‌كل وه‌زیری ته‌ندروستی یه‌مه‌ن به‌ ئاژانسی هه‌واڵی یه‌مه‌نی راگه‌یاندووه‌: كاریگه‌ری دوژمن له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ رێگه‌گرتن له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان، بوونه‌ته‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵان، چونكه‌ نه‌خۆشییه‌كی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ده‌وا و ده‌رمانیش نییه‌، بۆیه‌ زیاتر منداڵ ده‌بنه‌ قوربانیی.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئه‌وه‌ پێنج ساڵه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا شه‌ڕ به‌رده‌وانه‌، منداڵان و ژنان زۆرترین قوربانین.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure