پۆلیسی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى مه‌لایه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 پۆلیس هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌به‌كى له‌باره‌ى ته‌رمى ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌مڕۆ له‌وشاره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:" هۆكارى گیان له‌ده‌سدانى كه‌وتنه‌ خوراوه‌ بووه‌".

 ده‌قى رونكردنه‌وه‌كه‌:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی شوقه‌كانی زانیاری به‌ بوونی ته‌رمێك له‌ شوقه‌كه‌یان كاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ رێكه‌وتی٢٠١٩/١١/٢١ ده‌ستبه‌جێ تیمی لێكۆلینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا له‌گه‌ل تیمی به‌ڵگه‌و تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداو دواتر ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا و دوای پشكنین و توێكاری كردنی ته‌رمه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌وا،
كه‌سێك به‌ناوی (یوسف احمد محمد)موالید١٩٧٨خه‌ڵكی كه‌ركوك .
وه‌به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ھیچ شوێنه‌وارێكی گوله ولێدان یان ھه‌ر ھۆكارێكی تر به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌وه‌ دیار نه‌بووه‌ و گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌شی ته‌نھا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له شوینیكی به‌رزه‌وه‌ بووه‌،
وه‌ په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بو كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ھه‌ر پێشھاتێكی لێكۆلینه‌وه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر
٢٠١٩/١١/٢١



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure