توركیا ‌و روسیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌سه‌ده‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 313‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 خلوسی ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا ئاشكرایكرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ روسیا گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.

 
خلوسی ئاكار له‌ به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌سه‌ده‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامى بوونى هه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچانه‌ى سوریا كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى  ئه‌نقه‌ره‌و مۆسكۆ.

وتیشى :"له‌ 29ى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوودا روسیا پێى راگه‌یاندین كه‌ 34 هه‌زار چه‌كدار هه‌سه‌ده‌ به‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌ترى سنورى نێوان سوریاو توركیا كشاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هێزه‌ بونى هه‌یه‌ و داوامان له‌ مۆسكۆ كردووه‌ كه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌ بكه‌ن.
 ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure