ته‌رمى مه‌لایه‌ك به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌مى 2019  ته‌رمی خوێندكارێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه‌ هاوكات مامۆستاى ئاینییه‌ له‌ شوقه‌كانی زانیاری هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ زانینی هۆكاری رووداوه‌كه‌. 


وتیشی: "سه‌ره‌تا وا باسكرا كه‌ خوێندكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ مه‌لا بووه‌ و دانیشتووی شاری كه‌ركوكه‌ و له‌ هه‌ولێر خوێندكاری زانكۆ بووه‌. 

روونیشیكرده‌وه‌: ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ ناوی یوسف ئه‌حمه‌د شێخ بزێنییه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری گیان له‌ ده‌ستدانی و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌.

 

 


 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure