دوو زیندانی سیاسى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئازادكران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 772‌ جار بینراوە


دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
به‌رپرسێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت":دوو زیندانى سیاسى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه‌ پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كه‌یان بووه‌ له‌پاش  نزیكه‌ى 30 ساڵ له‌ زیندانیكردن ئازاد كران. 

فوئاد خاكی به‌یگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به‌دواڕۆژی راگه‌یاند": ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۲۱ تشرینی دووه‌می ۲٠۱۹  هه‌ریه‌ك له‌ عوسمان مسته‌فاپوور، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار دوای ٢٨ ساڵ به‌ندكران و محه‌مه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا دوای ٢٥ ساڵ به‌ندكران له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه‌ ئازاد كران".

وتیشی": ئه‌و دوو  زیندانییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكردنیاندا له‌ مافی دیدار و بینن بێ به‌شكرابوون".

وتیشی": عوسمان مسته‌فاپوور ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار، رۆژی ۱٦ كانوونی دووه‌می  ١٩٩١دوای تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كداری نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكرات و هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ئورمیه‌ ده‌ستگیكراوه‌‌و سه‌ره‌تا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆده‌رچوو به‌ڵام دواتر له‌ساڵی ۲٠٠٠ حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و بۆ ١٠ ساڵ به‌ڵام دواتر به‌تۆمه‌تێكى تر حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانیكردن به‌ سه‌ریدا سه‌پێنرا".

وتیشی": محه‌مه‌د نه‌زه‌ری له‌دایكبووی شاری سایین قه‌ڵای پارێزگای ئورمیه‌ له‌ساڵی ۱۹۸٤ له‌ ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵیدا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و دواتر حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا‌و ئه‌و حوكمه‌ دواتر كرابه‌ زیندانی تاهه‌تایی"
 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure