مه‌زڵوم كۆبانێ له‌سه‌ر گه‌نجێك رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 724‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌سه‌ر گه‌نجێكی كورد كه‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى هاوپه‌یمانى توركیاوه‌ ده‌ڵێت": چه‌ته‌ به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا له‌ شاری عه‌فرین گه‌نجێكیان ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زۆر داوه‌ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌و دۆخه‌ به‌رپرسیاره‌".

 مه‌زڵوم كۆبانێ له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی گه‌نجێكی شاری عه‌فرینی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت": ئه‌م گه‌نجه‌ ناوی ئاراس خه‌لیله‌ و له‌لایه‌ن گروپ و چه‌ته‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به‌ توركیاوه‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراوه‌، به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش هێشتا بێده‌نگه‌".

مه‌زڵوم كۆبانێ له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، " له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا دروستووه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره‌ وه‌ له‌ پاراستنی كه‌مایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئێزدی و مه‌سیحییه‌كان له‌ سڕینه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌كانی عه‌فرین و سه‌ریكانیش به‌رپرسیاره‌".
 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure