پێنج سەربازی سوریا کوژران
هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە :: 238 جار بینراوە
دواڕۆژ، بورهان یەحیا
لە هێرشێکی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانی سوریا، پێنج سەرباز کوژران.
هۆگر بەرخودان، رۆژنامەنووس لە شاری حەسەکە بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: "خاڵێکی سەربازی سوپای سوریا لە ناوچەی تل تەمەر کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا پێنج سەرباز کوژران".
وتیشی: "هێزەکانی سوپای سوریا لە نێوان گوندەکانی رەبیعە و تل وەرد لە ناحیەی تل تەمەر خاڵێکی پشکنینیان دانابوو، بەڵام لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کران و پێنج کەسیان لێ کوژرا و چەند کەسیتریش بریندار بوون".
پ: چ.ع