وەزیری دارایی هەرێم لەسەر دابەشکردنی مووچە هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13895‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2019 پێگەی رەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان نوێترین لێدوانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە.

وەزیری دارایی و ئابوری لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت، هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەدا نیە".

باس لەوەش دەکات: "هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەدا نیە، وەکو مانگەکانی تر بەردەوامی دەبێت بەپێی خشتەی بڵاوکراوە".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure