زیاتر لە 50 رێکخراو داوای بەشداربوون لەنووسینەوەی دەستوری هەرێم دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

زیاتر لە 50 رێکخراو لەهەرێمی کوردستان داوا لەپەرلەمانی کوردستان دەکەن لەنووسینەوەی دەستوری کوردستان بەشدارییان پێ بکەن.

حاکم عادل مەلا ساڵح، سەرۆکی رێکخراوی خزمەتی جەماوەر بەدواڕۆژی راگەیاند: زیاتر لە 50 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان هەستاون بەهەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی بەشداربن لەنووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو هەوڵانەی تائێستا هەیە لەلایەن حیزبەکانەوە دراوە، دەستوریش کە باڵاترین دەسەڵاتی گرنگی وڵاتە، بەڵام حیزبەکان کاڵا بەقەد باڵای خۆیان دەبڕن، مەبەستیانە دەستوری هەرێم مەدەنی و مۆدێرنی پەرلەمانی بێت.

ناوبراو داواکار بوو لەهاووڵاتیان بەشداری هەڵمەتەکەیان بکەن، چونکە دەستور چەندێک لایەنی سیاسی و یاسایی هەیە، ئەوەندەش گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە لەنێوان حکومەت و هاووڵاتیان.

لەماوەی رابوردوودا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەسی یەکەمی حیزبە سیاسییەکانیان کرد بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان سەبارەت بەنووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure