له‌ هه‌ولێر به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوە كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2019 دواى ئه‌وه‌ى پێكدادان له‌نێوان پیكابێك و ماتۆڕسكیلێك له‌هه‌ولێر روویدا، دواى مانه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ پێكدادانێكى نێوان پیكابێكى بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیلێكدا كه‌سێك دواى گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

وتیشى: "رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ نزیك مارکێتى لاس روویداوه‌، ئه‌گه‌رچى پیكابه‌كه‌ به‌ نایاسایى تۆمه‌تباركراوه‌، به‌ڵام هۆكارى تیژڕه‌وى ماتۆرسكیله‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure