باسى ئه‌مڕۆ: كه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت؟

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مرۆڤ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵانى 40ى ته‌مه‌نییه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى تێكده‌چن و نیشانه‌كان سه‌ره‌تا له‌ ئه‌ژنۆ و جومگه‌كانى دیكه‌ و چاودا ده‌رده‌كه‌ون.

له‌ ته‌مه‌نى 47 ساڵیدا زۆربه‌مان تووشى كێشه‌ ده‌بین له‌ ئه‌ژنۆماندا و تواناى جارانیان نامێنێت. له‌ ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا تواناى بیستن تێكده‌چێت. ئازاره‌كانى پشت له‌ 44 ساڵیدا ده‌رده‌كه‌ون.

له‌ ته‌مه‌نى 46 ساڵیدا تواناى بۆنكردنمان ورده‌ ورده‌ كه‌م ده‌كات. پێش ته‌مه‌نى 50 ساڵى گیروگرفت له‌ جومگه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جار رۆژانه‌ ئازاریان تیادا دروست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌ منداڵیدا مرۆڤ ئاگاى له‌ جه‌سته‌ى خۆى بێت ئه‌وا پڕۆسه‌ى پیربوون هێواشتر رووده‌دات. پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ ته‌مه‌نى 40 ساڵییه‌وه‌ زۆربه‌مان هه‌ست به‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕیى ده‌كه‌ین لانى كه‌م له‌ ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ماندا.

پسپۆڕانى بوارى چاره‌سه‌رى سروشتى ده‌ڵێن: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش جه‌سته‌ى مرۆڤ توانایه‌كى سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه‌ له‌ راهاتن و خۆگونجاندندا و ئه‌گه‌ر مه‌شقى پێ بكرێت ده‌توانێت به‌رگه‌ى گوشار و كارى چالاكى وا بگرێت كه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌. به‌ مه‌رجێك كه‌سانى شاره‌زا و پیشه‌یى چاودێر و هاوكارى بن".

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ رێز له‌ جه‌سته‌مان و پێویستیى و ته‌مه‌نه‌ فیسیۆلۆجییه‌كه‌ى بگرین. له‌ قۆناغى لاوێتیدا نابێت وا ره‌فتارى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین كه‌ هێزێكى هه‌میشه‌ییه‌ و به‌ هیچ شتێك لاواز نابێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure