هەسەدە هەواڵیکی وەزارەتی بەرگری تورکیا رەتدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 493‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند: له‌ ده‌وروبه‌ری كۆبانێ، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆردومانی ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ی كردووه‌ و حه‌وت شه‌ڕڤانیان کوشتووە، بەڵام هەسەدە دەڵێت: "بەبەڵگەوە دەیسەلمێنین ئەوانەی کرانە ئامانج هاووڵاتی سڤیل بوون و ئەندامی یەک خێزانن".

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2019 رایگەیاند: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ نیاز بوون هێرش بكه‌نه‌‌ سه‌ر بنکەیەکی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ سنوورە‌كه‌ و توانرا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكرێته‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت چه‌كدار كوژران".

لەبەرامبەردا مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە بەدواڕۆژی راگەیاند: "ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگری تورکیا راست نیە و هیچ بنەمایەکی نیە، ئەوانەی کرانە ئاماج هاووڵاتی سڤیل بوون نەک شەڕڤانەکانی ئێمە، چونکە هیچ شەڕڤانێکی ئێمە لەو ناوچانەدا نیە و نەماوە".

وتیشی: "بەبەڵگەوە دەیسەلمێنین کە ئەو هێرشەی تورکیا باسی دەکات، هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بووە کە حەوت ئەندامی یەک خێزان بوون و هەموویان شەهید بوون و جگە لەوەی چەند کەسێکی تری سڤیلیش بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure