له‌باره‌ى كارتى نیشتمانییه‌وه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 486‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رەگه‌زنامه‌ و كاروبارى بارى شارستانى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى كارتى نیشتمانییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یەندراوێكدا (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ و كاروبارى شارستانى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى، تا به‌روارى 11ى تشرینى دووه‌مى 2019 په‌نجه‌مۆریان كردووه‌، له‌ئیستاوه‌ ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: پێداویستییه‌كانى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى (ئه‌سڵى)، پێناسى بارى شارستانى (ئه‌سڵى) و پسوڵه‌ (وه‌سڵ)ى وه‌رگرتنى كارتى نیشتمانى له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، له‌ رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6ى ئێواره‌ ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure