ئایا ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌دات؟
هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە :: 289 جار بینراوە
دواڕۆژ
خاتوو مایا كارلین، توێژه‌ر و پسپۆڕى بوارى دژه‌تیرۆر له رۆژنامه‌ى ئۆرشه‌لیم پۆستى ئیسرائیلی‌دا وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پاش رووداوه‌كانى لوبنان و عێراق.
نووسه‌ر وتاره‌كه‌ى به‌م پرسیاره ده‌ستپێكردووه: ئایا خۆپیشاندانه‌كان هى لوبنان و عێراق كه هاوكاتن له‌گه‌ڵ سزا ئه‌مریكییه‌كان، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى هه‌ژمونى ئێران له ناوچه‌كه‌دا لاواز بكه‌ن؟
وتاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: كه شه‌پۆلى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى هه‌فته‌كانى رابوردوو له لوبنان و عێراقدا دژى خراپى بارى گوزه‌رانیان ناوچه‌كه‌ى هه‌ژاند. ئه‌م ناڕه‌زاییانه ته‌نیا له ماوه‌ى سێ رۆژدا دوو حوكمه‌تى روخاند. له‌لایه‌كه‌وه سه‌عد ئهلحهریرى سه‌رۆك وه‌زیران لوبنان، هه‌فته‌ى رابوردوو وازى له پۆسته‌كه‌ى هێنا، له‌لایه‌كى تریشه‌وه سه‌رۆكى كۆمارى عێراق به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رازى بووه كابینه‌كه‌ى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه هه‌ركاتێك كه‌سێك هاته جێگه‌كه‌ى.
له‌م دوو وڵاته‌دا، واته عێراق و لوبنان ئایین و مه‌زهه‌ب گروپه سیاسییه‌كانیان دابه‌شكردووه. سیستمى حوكمڕانى به‌جۆرێكه كه ناكۆكییه ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كان سنوورێكیان بۆ دابنرێت له‌ڕێى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ره‌نگ و گروپه جیاجیاكاندا. به‌ڵام حیزبه شیعه به‌هێز و هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ستن به ئێرانه‌وه.
لهوكاتهوهى خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ سیستمى پشك پشكێنه دابنرێت ئێران كه‌وتووه‌ته قه‌یرانه‌وه.
نووسه‌رى وتاره‌كه ده‌ڵێت: "رابه‌رى شۆڕشى ئێران داواكارى خۆپیشانده‌ران به داواكارى ره‌وا ده‌زانێت و به‌و مه‌رجه‌ى كه هه‌وڵبدرێت له رێگه‌ى په‌یكه‌ر و چوارچێوه یاساییه‌كانه‌وه بهێنرێته دى چونكه ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ره سیاسییه‌كانى وڵات هه‌ره‌س بهێنن ئیتر هیچ كارێك ناكرێت".
راپۆرته‌كه ئاماژه ده‌كات: بۆ حیزبوڵڵاى لوبنان كه باشترین نموونه‌ى سیاسه‌تى هه‌نارده‌كردنى شۆڕشى ئێرانه بۆ ماوه‌ى زیاتر له بیست ساڵ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنه‌كانى خۆى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و سعودیه و ئیسرائیل.
سهرمایهگوزاریكردنى ئێران له حیزبوڵڵادا له‌سه‌ر ئاستى جیهانى هێنده گه‌وره و به‌ربڵاوه كه ئه‌م شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیانه بوونه‌ته مایه‌ى بێزاركردنى حكومه‌تى تاران بۆیه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا و وڵاتانى خۆرئاوا و پشتیوانى دارایى هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى دیكه به هانده‌رى ئه‌و رووداوانه ده‌زانێت.
رووداوه‌كانى عێراقیش به‌هه‌مان شێوه دژى ده‌ستوه‌ردانى ئێرانن. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان توندوتیژى زۆر به‌كارهێنراوه.
نووسه‌رى راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانانه واده‌كات خه‌ڵكه‌كه زیاتر سوور بن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان له‌كاتێكدا كه ئێران ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكاوه كه ئێستا گه‌یشتووه‌ته لوتكه".
بۆیه زه‌حمه‌ته تاران بتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌م هێرشه دووقۆڵیه بگرێت كه یه‌كێكیان ناڕه‌زایه‌تیه میلییهكانه و ئه‌وى دیكه‌ش سزا ئابوورییه‌كانه.
پ: چ.ع