له خۆرئاوای كوردستان 80 هەزار تۆن گه‌نم و جۆی جۆتیاران دزراوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یهحیا

زیاتر له مانگێكە هێرشى توركیا بۆ سەر خۆرئاواى كوردستان دەستیپێکردووە و زیان به زیاتر له 6 ملیۆن دۆنم زەوى كشتوكاڵى گەیشتووه و نزیكەى 80 هەزار تۆن گەنم و جۆى جوتیاران دزراوه.


به گوێرەى راپۆرتێكی مەڵبەندى ئابورى باكوور و خۆرهەڵاتى سوریا: "له یەك مانگی رابوردوودا دوای هێرشەكانی توركیا و ملیشیاكانی بۆ سەر خۆرئاوای كوردستان، زیانێكی گەوره گەیشتووه به (4,750,000) دۆنم زەوی كشتوكاڵی، له گرێسپی  1,440,000 دۆنم، له سەرێكانی زیاتر له 80 هەزار تۆن له گەنم و جۆی جوتیاران دزراوه یان سوتێندراو،ه بۆ نموونه له سایلۆی دەهلیز له گرێسپی 700 تۆن گەنم و 21 هەزار تۆن جۆ دزراوه و له سایلۆی سەخیرات له گرێسپی 11700 تۆن گەنم دزراوه و له سایلۆی عالیه 15 هەزار تۆن گەنم و له سایلۆی سەفح 9 هەزار تۆن گەنم و له چەندین سایلۆی تریش بەرهەمەكان دزراون".

راشیگەیاندووه: "به شێوەیەكی گشتی له ناوچەی سەرێكانی و گرێسپی 42 هەزار تۆن گەنم و 33 هەزار تۆن جۆ دزراون و 3200 تۆن كیمیایی كشتوكاڵیش دزراون و 278.370 سەر ئاژەڵ دزراون". 

باس لەوەش کراوە:  "نزیكەی 1000 شوێنی بازرگانی و پیشەسازی دزیان لێكراوه و 300 ئامێری پیشه‌سازی دزراون و نزیكەی 3000 ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی زیانیان پێگەیشتووه و 29 نانپێژی دزراون و 400 تۆن ئاردیش دزراون".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure