کێشی باری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دیاریکرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بڕیاریدا بە دووبارە داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی کێشی ئەکسلی رێپێدراو (ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر) کە بەپێی بڕیارەکە لە خشتەیەکدا دیاریکراوە.

 
بەپێی بڕیارەکە کە واژۆی دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کراوە، تیایدا ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارە (5235 لە 27/10/2019) کراوە و تیایدا بڕیاردراوە بە دووبارە داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی کێشی ئەکسلی رێپێدراو و هاوکات هەڵوەشاندنەوەی نووسراوی پێشووی وەزارەت ژمارە (2574 ) لە 20ی تشرینی یەکەمی 2019 تایبەت بە دیاریکردنی کێشی بارهەڵگرەکان.

بەپێی بڕیارەکە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی باری سەربار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لە خشتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، هاوکات ئاماژە کراوە  لەکاتی پێویست و بەپێی قۆناغ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەڵدەستێت بە زیادکردنی بڕگەی نوێ و هەموارکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەر بڕیارێک لەبەر رۆشنایی گشتی چوارچێوەی یاسای سەرەوە.

دەقی نووسراوەکە:

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure