روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشينان ده‌درێت
هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە :: 7987 جار بینراوە
دواڕۆژ، به‌غدا
ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى تشرينى دووه‌مى 2019 روونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها كه‌مترين مووچه و مووچه‌ى زيندانيانى رهحفا بڵاوکردەوە.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى عێراق دەڵێت: "له هه‌موارى نوێى ياساى خانه‌نشينى يهكگرتوودا، كه‌مترين مووچه‌ى خانه‌نشينى 400 هه‌زار دنيار ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌پێى ماده‌ى (چواره‌م / ب) بڕى 100 هه‌زار دينار به‌ناونيشانى باشكردنى بژێوى زيادكراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى مووچه‌يان به ياسايهكى تايبه‌ت هه‌يه، ئه‌و پارهیەيان بۆ زياد نه‌كراوه".
روونيشى ده‌كاته‌وه: له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى شه‌هيدان و زيندانيان و قوربانيانى تيرۆردا كارده‌كرێت، بۆ پێشكه‌شكردنى پێشنيازى ياسايه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى ياسا تايبه‌ته‌كانى هه‌مواربكرێنه‌وه، تا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى بێـتهدى، جياوازى له‌نێوان رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقدا نه‌مێنێت.
دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى خانه‌نشينى گشتى يه‌كگرتووى عێراق، ده‌نگۆى ئه‌وه له ميدياكانى عێراقدا بڵاوكرايه‌وه كه گوايه ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى زيندانيانى رهفحایان هەیە و چه‌ند توێژێكى دیکە، لهجياتى ئەوەی ئه‌م هه‌مواره له مووچه گه‌وره و زۆرهكهيان كه‌مبكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه مووچه‌كه‌ى بۆ زيادكردوون.
پ: چ.ع