چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى لەسلێمانی راگه‌یەندران

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 551‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووەمی 2019 پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی له‌ڕێی پرۆگرامی قودره‌وه‌ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ پارێزگاكه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پارێزگاری سلێمانی پرۆژه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن.

1 – راكێشانی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ وارماوه‌، راپه‌ڕین، كانی سارد، به‌ بڕی 62.751.000 دینار.

2 – نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك له‌ نەخۆشخانه‌ی شۆڕش، به‌ بڕی 65.742.500 دینار.

3 – نۆژه‌نكردنەوەی خوێندنگه‌ی ئه‌مین زه‌کی بەگ، به‌بڕی 66.000.000 دینار.

4 - فراوانكردنی نەخۆشخانه‌ی منداڵان له‌ شاری رانیه‌، به‌بڕی 66.000.000 دینار.

5 - دانانی په‌مپی ئاو له‌ ناحیه‌ی پێباز به‌ بڕی 6.325.00 دینار.

6 – راكێشانی تۆڕی كاره‌با بۆ گوندی شێخ لانگه‌ر به‌ بڕی 54.673.500 دینار.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure