شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 901‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی وەزاری هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و پرسی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق تاوتوێده‌كه‌ن. 


شێروان میرزا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕیاروایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی وەزاری له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. 

وتیشی: "شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی تاوتوێی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2020ی عێراق ده‌كات". 
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌غدا روونیشیكرده‌وه‌: پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ په‌سەند ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێته‌وه‌.
  
به‌پێی زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ی هه‌رێم پێك دێت له‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی، پلاندانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure