وڵاتێكى عه‌ره‌بى په‌روه‌رده‌ى سێكسى ده‌خاته‌ نێو پڕۆگرامى خوێندنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وڵاتى تونس نیازى خۆى نیشاندا بۆ دانانى بابه‌تى په‌روه‌رده‌ى سێكسى له‌ پڕۆگرامه‌كانى خوێندندا و به‌تایبه‌تیش بۆ ساڵى ئاماده‌كارى (5 ساڵان) له‌ سه‌ره‌تاى مانگى كانونى یه‌كه‌مى داهاتووه‌وه‌.


میدیاى ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر زارى ئه‌رزاق خنیتش، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ندروستى له‌دایكبوون رایگه‌یاند: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى تونس و به‌ هاوبه‌شى سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان و په‌یمانگاى عه‌ره‌بى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌بێت.

وتیشى: "بابه‌تى په‌روه‌رده‌ى سێكسى جیاواز نابێت له‌ پڕۆگرامى خوێندن، به‌ڵكو ده‌خرێته‌ناو وانه‌كانى عه‌ره‌بى و په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى و زانستى زه‌وى، له‌رێى كردنه‌وه‌ى گفتوگۆ بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ باوه‌كان".

ئه‌وه‌شى رونكرده‌وه‌: وانه‌كان به‌جۆرێك ده‌بن كه‌ تیایدا رێز له‌ هه‌ستى منداڵان ده‌گیرێت.

به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاماژه‌شیدا: وانه‌كان بۆ منداڵانى ساڵى ئاماده‌كارى (باخچه‌) ئاسان ده‌بێت به‌جۆرێك وێنه‌ى هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت به‌ مه‌به‌ستى پاراستنیان له‌ گێچه‌ڵپێكردن، هه‌روه‌ها شێوازى پێشكه‌شكردنى وانه‌كه‌ ره‌چاوى تێگه‌یشتنى منداڵ و چوارده‌وره‌كه‌ى ده‌كات و وانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نەكانى دیكه‌دا گه‌شه‌ى پێده‌درێت به‌ شێوازێكى گونجاو له‌ رووى رۆشنبیرى و ئاینییه‌وه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure