وەزیرێك و بەرپرسێكی دیاری شارێكى كوردستان راپێچی دادگا دەكرێن

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1741‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایده‌كات: وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا و سەرۆكی پێشووی زانكۆی كەركوك راپێچی دادگا دەكرێن.


فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی عێراق (ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2019) رایگه‌یاند: دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك تایبەتمەند بە پرسی دەستپاكی فەرمانی راپێچیكردنە بەردەم دادگای دژی ھەریەكە لە وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی پێشووی زانكۆی كەركوك دەركردووە، لە دۆسیەی سەرپێچی لە گرێبەستی پڕۆژەی كارەكانی دەروازەی زانكۆی كەركوك.

روونیشیكردەوە: بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراق بووە.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure