ته‌رمى به‌رپرسێكى پێشوو دۆزرایه‌وه
هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە :: 6924 جار بینراوە
دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌رمى ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل دۆزراوه‌ته‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزێكى ئه‌منى ته‌رمى عامر مورشدى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل-یان له ناحیه‌ى ئه‌بى غه‌رق له رۆژئاواى حلله دۆزیوه‌ته‌وه كه شوێنى فیشه‌كێكى پێوه‌بووه.
وتیشى: "قوربانییه‌كه رووبه‌ڕووى فیشه‌كێك بووه‌ته‌وه له ناوچه‌ى سه‌ردا پاش ئه‌وه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رفێندرا".
تائێستا هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتى خۆى له رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاندووه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هۆكارى رفاندنه‌كه و لایه‌نى به‌رپرسى رووداوه‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردووه.
ئا: شیروان شه‌ریف